باجی سەر كەلوپەلی كارەبایی لە ھەرێمی كوردستان زیادكرا
بە رێژەیەكی زۆر زیادكراوە
K24 - ھەولێر
له‌گه‌ڵ یه‌كخستنه‌وه پێناسی گومرگی له‌سه‌رتا‌سه‌ری عێراق، كاریگه‌ری ئه‌رێنی و نه‌رینی خۆی به‌سه‌ر ئه‌و كاڵا و به‌رهه‌ما‌نه هه‌بووه كه هاورده‌كراون بۆ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. كەلوپەلە كاره‌باییه‌كان یه‌كێكن له‌و كاڵایه كه سه‌دا هه‌زار باجیان لەسەر زیاد كراوە، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی بۆ بازرگانان دروستكردوه به‌ڕێوبه‌ری گشتی گومرگی ھەرێمی كوردستانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر بزانن خواستی زۆر بۆ پێداویستیییەكان ھەیە ئه‌وا له ئاینده ده‌توانرێت گۆڕانكاری تێدا بكرێت.