كه‌مال كه‌ركووكی: چاكسازیی خاڵی سه‌ره‌كیی كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێ ده‌بێت
پارتی توانی یه‌كێتی و گۆڕان رازی بكات به‌شداری له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تدا بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری پارتیی دیموكراتی كوردستان، كه‌مال كه‌ركووكی، له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24دا رایگه‌یاند، پارتیی دیموكراتی كوردستان به پشوودرێژی توانی یه‌كێتی و گۆڕان رازی بكات به‌شداریی له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تدا بكه‌ن.
كه‌مال كه‌ركووكی گوتیشی: "به دڵنیاییه‌وه ئه‌و رێككه‌وتنانه گرنگن و خه‌ڵك دڵی پێیان خۆشه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئیدی رێككاره یاساییه‌كان ده‌گیرێنه به‌ر. په‌رله‌مان رۆژی چوارشه‌ممه كۆ ده‌بێته‌وه. رێككاره‌كانی دیكه‌ش له ماوه‌یه‌كی قیاسیدا جێبه‌جێ ده‌كرێن".
سه‌باره‌ت به گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵیی نێوان پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان، سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری پارتی رایگه‌یاند، ئه‌و لایه‌نانه‌ی له پێكهێنانی حكوومه‌ت به‌شدار ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاری حكوومه‌ت بنووسنه‌وه و له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كارنامه‌كه رێكده‌كه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی ده‌نگدان به كابینه‌كه، هه‌موولایه‌ك ده‌نگی پێ بدات".
له باره‌ی دانانی كاندید بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان، كه‌مال كه‌ركووكی گوتی: "پارتی له‌سه‌ر بنه‌مای سیڤی، كاندیده‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات. ئه‌و ناوانه‌ی هه‌ن ده‌چنه به‌رده‌ست كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران، بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی دیاریكراودا، بیانباته ناو په‌رله‌مان و له‌وێ ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێت".
سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری پارتیی دیموكراتی كوردستان، جه‌ختی كرده‌وه، كاری سه‌ره‌كیی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، ئه‌نجامدانی چاكسازی و به گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌یه، كه ته‌واو نه‌كراون. چاكسازیی خاڵێكی گرنگی كارنامه‌ی حكوومه‌ت ده‌بێت. پرسی به‌غدا و ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی كه‌ركووك و بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش هه‌روا.