ده‌روزاه‌ی سێمالكا.. 7منداڵی سویدی ڕاده‌ستی حكوومه‌تی ستۆكهۆڵم كرانه‌وه
ئه‌و منداڵانه باوكه‌كانیان له ریزی چه‌كدارانی داعش كوژراون
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری رۆژئاوای كوردستان، حه‌وت منداڵی داعشیان راده‌ستی شاندێكی سویدی كرد.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا، ئه‌مڕۆ له ده‌روازه‌ی سێماڵكا، حه‌وت منداڵی به ره‌چه‌ڵه‌ك سویدیان راده‌ستی شاندێكی ئه‌و وڵاته كرد.
فه‌رمانگه‌كه رایگه‌یاندووه، ئه‌و منداڵانه باوكه‌كانیان له ریزی چه‌كدارانی داعش كوژراون و بێكه‌س ماونه‌ته‌وه.
له ڕێوڕه‌سمی راده‌ستكردنه‌وه‌ی منداڵه‌كاندا رێگه به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن نه‌درا، وێنه‌ی منداڵه‌كان بگرن و بڵاوی بكه‌نه‌وه.