به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر پابه‌ندی ئامۆژگارییه‌كانی ئۆجه‌لان ده‌بێت
"له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریاین"
K24- رۆژئاوای كوردستان:
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر به ئه‌رێنی وەڵامی نامەی ئۆجەلانی دایەوە و رایگەیاند، ئەوان پابه‌ندن به یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر له باكوور و رۆژھەڵاتی سووریا، لە وەڵامی نامەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پارتیی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ یەكێتیی خاكی سووریادان و ھیچ كات كاریان لەسەر جیابوونەوە نەكردووە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كێشه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا به رێگه‌ی ئاشتییانه چارەسەر بكه‌ن، نەك بە رێگەی سەربازیی.
دووپاتیشی كرده‌وه، ھیچ كات ھەڕەشەیان بۆ توركیا دروست نەكردووە. بە پێچەوانەوە، توركیا دەستوەردانی لە كارەكانیان كردووە، عەفرینی داگیر كردووە و تا ئێستاش توركیا لە پێشێلكارییەكانی بەردەوامە.
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری په‌كه‌كه له په‌یامێكدا كه به‌و پارێزه‌رانه‌ی ناردبوو، كه دوای هه‌شت ساڵ سه‌ردانی ئۆجه‌لانیان له دوورگه‌ی ئیمرالی كردبوو، داوای له لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان كردبوو، پابه‌ندی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بن.
H.B