بانگخوازێكی سعوودی له تووندڕه‌وی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێت ده‌بمه شمشێری ده‌وڵه‌ت
به فه‌توا و وتاره‌كانی هانی توندڕه‌وی ده‌دا
K24 – هه‌ولێر:
بانگخوازی دیاری سعوودییه، (عائض القرني)، كه له دوای هێرشه‌كانی 2001ی ئه‌مه‌ریكاوه وه‌ك ده‌نگێكی دیاری نه‌یاری ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودییه ده‌بینرا و به فه‌توا و وتاره‌كانی هانی توندڕه‌وی ده‌دا، په‌شیمانبوونه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌رجه‌م رابردووی توندڕه‌وی خۆی ده‌ربڕی و قه‌ته‌ر و توركیا و ئێرانی به دژایه‌تیكردنی سعوودییه تۆمه‌تبار كرد.
قه‌ره‌نی گوتیشی: سعوودییه له لایه‌ن ئێران و ئه‌ردۆغان و ئیخوانه‌كانه‌وه كراوه‌ته ئامانج. شته‌كان ئاشكرا بوون و ئێمه كراوینه‌ته ئامانج.
گوتیشی: چیدیكه بێلایه‌نی هیچ مانایه‌كی نابێت جگه له‌وه‌ی خیانه‌ته له وڵات. بۆیه له ئێستاوه من رایده‌گه‌یه‌نم، كه شمشێرێكم له شمشێره‌كانی ده‌ستی ده‌وڵه‌ت.
ئه‌و بانگخوازه توندڕه‌وه‌ی سعوودییه، راشیگه‌یاند، من له‌مه‌ودا پشتیوان و هاوپه‌یڕه‌وی ئیسلامی میانڕه‌وم، كه محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، جێنشینی سعوودییه بانگه‌وازی بۆ ده‌كات.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، له رابردوودا، په‌یوه‌ندی به قه‌ته‌ره‌وه هه‌بووه و ده‌وحه ئه‌ویان به‌كارهێناوه بۆ هاندانی گه‌نجان و توندڕه‌وی.
قه‌ره‌نی، كه له نزیكه‌ی 20 ساڵی رابردوودا دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودییه بوو، گوتیشی: سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی سعوودییه كراونه‌ته ئامانج، به‌ڵام سێ هێڵی سوور هه‌ن، ئه‌وانیش: ئیسلامی میانڕه‌و، نیشتمان و ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی به‌یعه‌تی پێدراوه.
قه‌ره‌نی هێرشیكرده سه‌ر قه‌ته‌ر و گوتی: قه‌ته‌ر و كه‌ناڵی جه‌زیره خزمه‌تی پێنج (ن) ده‌كه‌ن، كه مه‌به‌ستی پیتی نوونی كۆتایی هه‌ریه‌ك له ناوه‌كانی: تاڵیبان، ئێران، ئه‌ردۆغان، ئیخوان و حزبی شه‌یتان.
سه‌رچاوه: سكای نیوز، RT
ئ.ڕ
رجل الدين السعودي عائض القرني في مقابلة تلفزيونية: لم يعد هناك منطقة رمادية. نحن مستهدفون من ايران وأردوغان والإخوان. pic.twitter.com/MlNJL9mx41
— ZaidBenjamin الحساب البديل (@ZaidBenjamin5) May 7, 2019