سەركردەیەكی پەكەكە ھەواڵی گیان لەدەستدانی رەتدەكاتەوە
پێشتر لە میدیای توركیا "كوژراو" ناوی ھاتووە
K24 - ھەولێر
ره‌زا ئاڵتوون، ئه‌ندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) هه‌واڵی كوشتنی له‌لایه‌ن توركیاوه ره‌تده‌كاته‌وه.
ره‌زا ئاڵتوون له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تەلەڤزیۆنی میدیا ھەبەری نزیك له په‌كه‌كه رایگه‌یاند، بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی کوژرانی دووره له راستییه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه میدیای توركی شه‌ڕێكی ده‌روونی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و ئامانجیان ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی توركیا به‌لارێدا ببەن.
ئەو سەركردەیەی پەكەكە گوتیشی "پێویسته خه‌ڵك به هۆشیارییه‌وه بڕوانێته هه‌واڵه‌كانی نێو میدیاكانی توركیا و زۆر گرنگی پێنه‌ده‌ن".
ئەمە دوای ئەوە دێت پێشتر لە چەند میدیایەكی سەر بە حكوومەتی توركیا و ئاكەپە ھەواڵی كوژرانی رەزا ئاڵتون و ژمارەیەك سەركردەی دیكەی پەكەكە بڵاو كرایەوە.
ھ.م