گه‌نجێكی دهۆك به‌ربژێره بۆ ئه‌وه‌ی كۆمێنتاری بۆ یاری فایناڵی چامپیۆنزلیگ بكات
ئه‌م گه‌نجه به‌ربژێره بۆ ئه‌وه‌ی بێژه‌ری بۆ یاری نێوان لیڤه‌رپوول و تۆتێنهام بكات
هێژا ئيسماعيل هاوشانی عه‌بدولسه‌مه‌د خۆشناو، به‌ربژێره بۆ ئەوەی یاریی کۆتایی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بگوازێتەوە و هاوشانی کۆمێنتارە بەناوبانگەکانی عەرەب یارییەکە لەناو یاریگاوە بگوازێتەوە.
هێژا ئیسماعیل کە گەنجێکی شاری دهۆکە گه‌یشتۆته قۆناخی كۆتایی و له‌گه‌ڵ 7 كه‌سی دیكه كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ده‌ست بێنن و كۆمێنتاری بۆ یاری فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2019 بكه‌ن،
هێژا ئیسماعیل به‌شداریی له پرۆگرامی (ئالۆ بین)ـی كه‌ناڵی بێ ئێتن سپۆرتی قه‌ته‌ری كردووه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ بووه براوه‌ی باشترین کۆمێنتاری مانگی شوبات.
بۆ ئەوەی دەنگ بە هێژا ئیسماعیل بدەن، لێرە کلیک بکەن و لە خوارەوەی لینکەکە پیتی F هەڵبژێرن و دەنگی پێبدەن، ئەگەر هێژا بە باشترین کۆمێنتار له نێوان ئه‌م 8 كه‌سه دەستنیشانکرا، ئەوا ده‌توانێت له فایناڵی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه لە یاریگا وان‌دا میترپۆلیتانۆ له مه‌درید كۆمێنتاری بۆ یاریی نێوان لیڤه‌رپوول و تۆتێنهام بكات.