لە كەركووك پانتۆڵی كورت قەدەخە دەكرێت
"بڕیارەكە بە نووسراوە بۆ بنكەكانی پۆلیس نێردراوە"
K24 - كەركووك
ھێزە ئەمنییەكانی عێراق لە كەركووك بڕیاریانداوە، ھەر كەسێك بانتۆڵی كورت لەپێبكات دەستگیری دەكەن.
عەقید ئەفراسیاو کامیل، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بۆ کوردستان24، زانیارییەکانی پشتڕاستکردەوە و گوتی: "لەژووری ئۆپەراسیۆنی کەرکووکەوە بڕیارەکە دەرچووەو ئێمەش جێبەجێی دەكەین".
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بە کوردستان24ی گوت: " بڕیاری قەدەخە كردنی بانتۆڵی كورت لە ژووری ئۆپەراسیۆنی کەرکووکەوە بۆ سەرجەم بنکەکانی پۆلیس هاتووەو لە نوسراوەکەدا هاتووە، هەر کەسێک (پانتۆڵی دڕاو) و (شۆرت) و (سێ چارەک) لە پێی بکات دەستگیر بکرێت و پاش ئەوەی کە بەڵێننامەی لێی وەربگیرێت کە جارێکی دیکە لە پێی نەکاتەوەو ئەو کات ئازاد بکرێت، پاش زیندانی کردنی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر".
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك، تاکو ئێستا 20 گەنجی دانیشتووی كەركووك، لەسەر لەپێكردنی بانتۆڵی كورت دەستگیرکراون، پاش ئەوەی بەڵێنامەیان لێی وەرگیراوە کە جارێکی دیکە ئەو جلوبەرگە لەبەرنەکەنەوە ئازادیان كردون.

لهم راپۆرتهدا كوردستان 24 بهدواداچوون بۆ ئهو بڕیارهی ئیدارهی پارێزگای كهركووك دهكات و وردهكاری زیاتر دهخاته روو.
ئهمهی خوارهوهش نووسراوی بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی كهركووكه، بۆ قهدهغهكردنی ئهو جۆره جلوبهرگانه له گهنجانی ئهو پارێزگایه.

ھ.م