ههولێر.. شۆفێرێك به 27 دهمانچهوه دەستگیر كرا
پۆلیس زانیاری ئاشكرا دەكات
K24 - ھەولێر
ھێزەكانی پۆلیسی ھەولێر شۆفێرێكیان دەستگیر كرد و دەستیان بەسەر 27 دەمانچەدا گرت.
لە راگەیەندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ئاشكرای كرد: "دوای ئەوەی زانیاریمان بە دەست گەیشت، كه لە لایەن چەند کەسێکەوه كڕین و فرۆشتن به ژمارهیهك دەمانچە دەکرێت، پۆلیسی ناوشار- بەشی رۆژهەڵات، توانیان دەست بەسەر 27 دەمانچەدا بگرن".
موقەدەم كاوە ئەنوەر، ئەفسەری بنکەی پۆلیسی راپەڕین بە هەولێر ئەوەی روون كردووەتەوە: "ھێزەكانی پۆلیس توانیان کەسێک دەستگیر بکەن، کە شۆفێری تەکسی بووە بە ناوی (ش.ک.ع) تەمەن 38 ساڵ، 6 دەمانچەی لەلابووە، دواتر ئاگاداری بنکەی پۆلیس ئیسکان كرایەوە، ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە توانیان دەست بە سەر 21 دەمانچەی دیكهدا دابگرن".