سەرۆک بارزانی: لەیلا قاسم سیمبولی خۆنەچەماندن و نموونهی بهرزی كچی كورده
45 ساڵ بەسەر شەهیدکردنی لەیلا قاسمدا تێپەڕ دەبێت
K24 – ههولێر:
45 ساڵ بەسەر شەهیدکردنی لەیلا قاسمدا تێپەڕ دەبێت و بهم بۆنهیهشهوه، سەرۆک مەسعود بارزانی، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تیایدا لەیلا قاسم بە سیمبولی خۆنەچەماندن و گیانفیدایی ناو دەبات.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە: "لەیلا نموونەی بەرزی كچی كورد و مرۆڤی كوردە، كە شەهیدبوونی وەك شانازییەك قبووڵ كرد، سەری بۆ دوژمن و جەللادەكان شۆڕ نەكرد و مێژووی بۆ خۆی و گەلەكەی دروست كرد".
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ئەمڕۆ چل و پێنج ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانیدا تێدەپەڕێت. لەیلا قاسم بە هۆی كوردبوون و ئازادیخوازی و بیروباوەڕییەوە گیانی خۆی فیدا كرد و شەهید كرا. لەیلا نموونەی بەرزی كچی كورد و مرۆڤی كوردە كە شەهیدبوونی وەك شانازییەك قبووڵ كرد و سەری بۆ دوژمن و جەللادەكان شۆڕ نەكرد و، مێژووی بۆ خۆی و گەلەكەی دروست كرد. لەیلا قاسم سیمبۆڵی خۆنەچەماندن و گیانفیداییە بۆ هەموومان. ئەو بە شەهیدبوونی خۆی بۆ دۆست و دوژمنی سەلماند كە وەفاداری بۆ كوردستان لەسەرووی هەموو شتێكە و مەرگی سەربەرزانە پڕبەهاترە لە ژیانی بندەستی.
سڵاو لە گیانی پاكی شەهید لەیلا قاسم وهاوڕێکانی و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی..
H.J