ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كرایه‌وه
مه‌رجه‌كانی ئه‌مانه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، له رێككه‌وتی 12ی ئایار/ مایۆی 2019ه‌وه، ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كراوه‌ته‌وه و تا رۆژی 15ی مانگیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، كه ئه‌مڕۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه، مه‌رجه‌كانی خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌و پۆسته بریتین له‌وه‌ی، كاندید ته‌مه‌نی نابێت له 40 ساڵ كه‌متر بێت، هاووڵاتی و نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان بێت و له هه‌موو مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان به‌هره‌مه‌ند بێت.
تا ئێستاش ئه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوه، ته‌نها پارتیی دیموكراتی كوردستان كاندیدی بۆ ئه‌و پۆسته هه‌یه، ئه‌ویش نێچیرڤان بارزانییه.
مونا قەهوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا رایگه‌یاند، له‌مڕۆوه ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، واته هه‌تا 15ی مانگ و دوو رۆژی دیكه‌ش بۆ تانه‌لێدان و دواتر په‌رله‌مانی كوردستان، رۆژێك بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیاری ده‌كات.
