ھەرێمی كوردستان مەرجی بۆ ھەناردەكردنەوەی نەوتی كەركووك ھەیە
ھەناردەنەكردنی نەوتی كەركووك زیانی زۆری بە عێراق گەیاندووە
K24 - ھەولێر
ھەرێمی كوردستان ئامادەیە نەوتی كەركووك ھەناردە بكاتەوە و بیگەیەنێتە ھەمان ئاست، كە 250 ھەزار بەرمیلی رۆژانەیە، بەڵام بەو مه‌رجه‌ی بەغدا شایستەی دارایی كۆمپانیا نەوتییەكانی ھەرێم بدات.
سەفین دزەیی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەمساڵ بودجەیەكی تایبەت بۆ شایستەی كۆمپانیا نەوتییەكان لە عێراق تەرخان كراوە، بەڵام ھەرێمی كوردستانی لێ بێبەش كراوە، بۆیە ئەگەر بێت‌و بەغدا شایستەی كۆمپانیاكان بدات، ئەوا حكوومەتی ھەرێم لاری نابێت لە ھەناردەكردنی نەوتی كەركووك، لە رێی بۆڕیی كوردستانەوە و بە بازاڕكردنی لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە.
نزیكه‌ی دووساڵ ده‌بێت نه‌وتی كه‌ركووك سوودی لێ وه‌رناگیرێت، به‌غدا ناتوانێت بە تەواوەتی هەناردەی بکات، جگە لەو 80 تا 100 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌یه، كه له ڕێی بۆڕیی نه‌وتی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ر جیهان ده‌كرێت. دوایین قۆناغی سزاكانی ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر ئێران، هیچ ده‌رچه‌یه‌كی تری بۆ عێراق نه‌هێشتووەته‌وه، جگه له بۆریی نه‌وتی كوردستان. عێراق ئیدی هیچ به‌دیلێكی دیكه‌ی نییە بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و غازیش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێی وایە هەناردەکردنی زیاتری نەوتی کەرکووك لە رێگەی بۆڕیی نەوتی کوردستانەوە، سوودی بۆ هەردوولا دەبێت.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە رێگەی بۆڕییە نەوتییەکەیەوە، مەرجی بۆ بە بەغدا داناوە، کە هاوشێوەی ئەو بڕە زۆرەی شایستە داراییەی، کە بۆ کۆمپانیا نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دابین دەکرێت، شایستە داراییە کەڵەکەبووەکانی ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە کوردستان کاردەکەن، خەرج بکات.
كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك رۆژانه توانای به‌رهه‌مهێنانی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان هه‌یه، بەڵام لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017، بڕی هەناردەکرندی نەوتی کەرکووک دابەزیووە، بە رێککەوتنی هەولێر و بەغداش لەسەر دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتەکە، داهاتی زیاتر بۆ بەغدا بەردەست دەبێت.
ھ.م