بردنه‌وه‌ی ئاكپارتی له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ئیستانبۆل به ئۆجه‌لانه‌وه به‌نده
به‌رپرسێكی په‌كه‌كه: نابێت جەھەپە دەنگەكانی ھەدەپە بۆخۆی وەك گەرەنتی ببینێت
K24- هه‌ولێر:
بەرپرسێكی پەكەكە رایدەگەیەنێت، ئەگەر حكوومەتی توركیا گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان ھەڵبگرێت، رەنگە ھەدەپە ئەنجامی ھەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستانبۆڵ لە بەرژەوەندیی ئاكپارتی بگۆڕێت.
نوورەدین دەمیرتاش، كە ھەم برای سەلاحەددین دەمیرتاشە و ھەمیش بەرپرسێكی باڵای پەكەكەیە، لە وتارێكدا بۆ ماڵپەرێكی نزیك لە پەكەكە رایگەیاندووە، دەنگەكانی ھەدەپە ئەنجامی ھەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستانبۆڵ یەكلایی دەكەنەوە، نابێت جەھەپە دەنگەكانی ھەدەپە بۆخۆی وەك گەرەنتی ببینێت، چونكە جەھەپه بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد بێدەنگە.
ئاماژە بەوەش دەكات، ھەدەپە دەتوانێت لەم ھەڵبژاردنەدا پشتگیریی جەھەپە نەكات، ئەگەر حكوومەتی توركیا گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان ھەڵبگرێت و ھەنگاوێكی دیموكراسییانە بنێت، ئه‌وا دەنگەكانی ھەدەپە دەتوانن لە بەرژەوەندیی ئاكپارتی ئەنجامەكان یەكلا بكەنەوە.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك كۆمسیۆنی ههڵباژدرن له توركیا له‌سه‌ر داوای ئاكپارتی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، بڕیاری دا هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی له شاری ئیستانبۆڵ دووباره بكرێته‌وه، كه پێشتر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 31ی مارسی ئه‌مساڵدا، ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی جه‌هه‌په بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانیی ئیستانبۆڵ، به‌رامبه‌ر به بیناڵی یڵدرم، ركابه‌ره‌كه‌ی له پارتیی داد و گه‌شه‌پێدان، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هەفتەی رابردوو دوای هەشت ساڵ حکوومەتی تورکیا رێگەی بە پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دا، كه سەردانی زیندانی ئیمرالی بکەن و ئۆجەلان ببینن.
H.B