هه‌ڵه‌بجه.. 2 پێشمه‌رگه و هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی بریندار بوون
یه‌كێكیان هاووڵاتیی مه‌ده‌نی و دووانه‌كه‌ی دیكه پێشمه‌رگه بوون
K24 – هه‌ڵه‌بجه:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ كه‌س بریندار بوون، كه یه‌كێكیان هاووڵاتیی مه‌ده‌نی و دووانه‌كه‌ی دیكه پێشمه‌رگه بوون.
رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگه‌یاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە، بە هۆی دەستکاریکردنی گولە هاوەن و تەقەمەنی، سێ کەس بە ناوەکانی (د.ن.ع) لەدایکبووی1991 پیشە کاسب، دانیشتووی هەڵەبجە، (س.ن.ح) لەدایکبووی 1989 پیشە پێشمەرگە و (ک. و. ح) لەدایکبووی 1991 پیشە پێشمەرگە، بریندار بوون.
گوتیشی: "بە هۆی سەختیی برینەکانیان، هه‌ر سێ برینداره‌كه رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران".