ھەولێر و بەغدا ھەوڵی چارەسەركردنی كێشەی جووتیاران دەدەن
بەرھەمی گەنمی ئەمساڵی ھەرێمی كوردستان یەك ملیۆن تۆنە
K24 - ھەولێر
جارێکی دیکە کاتی دورینەوەی گەنم دێت لە كوردستان و كەچی تائێستا كێشەكانی ساڵانی رابردووی جووتیاران بێ چارەسەر ماونەتەوە، چونكە ئەمساڵ حکوومەتی عێراق تەنیا 340 هەزار تۆنی گەنمی وەك بەش بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکردووە و بڕێكی زۆریش قەرزارە، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی بازرگانی دەیەوێت رێگا چارەیەک بۆ ئەم دۆخە لەگەڵ بەغدا بدۆزێتەوە.
حكوومەتی عێراق 550 ملیار دیناری جووتیارانی هەرێمی کوردستان قەرزدارە. کێشەکانیش کەڵەکەبوون، بەڵام وەزارەتی بازرگانی خەریکی دۆزینەوەی رێگا چارەیەکە لەگەڵ بەغدا.
له‌رووی كوالێتی و به‌رهه‌مهێنانی گه‌نمیشه‌وه، گه‌نمی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له جۆری گه‌نمه باشه‌كان كه‌له‌لایەن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی پارێزگانه‌وه چاودێری ده‌كرێت، بۆیه هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت جگه له خواستی ناوخۆ پێداویستی به‌شێك له پارێزگاكانی دیكه عێراقیش پڕ بكاته‌وه.
ھ.م