هاوپه‌یمانان چاوه‌ڕێی هه‌ڵه گه‌وره‌كه‌ی به‌غدادی ده‌كه‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگریی بریتانی: به‌غدادی له مۆڵگه‌ی لقه‌كانی داعش خۆی حه‌شار داوه

K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی ئێكسپرێسی بریتانی"، وڵاتانی رۆژئاوا و بریتانیا له لیبیا به دوای ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، رێبه‌ری رێكخراوی داعش ده‌گه‌ڕێن، پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌یان ده‌ست كه‌وتووه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه رێبه‌ری رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه له سووریا و عێراقه‌وه گواستبێتییه‌وه بۆ لیبیا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه بریتانییه‌كه، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا و له كاتی له ده‌ستدانی دوامۆڵهگهی "خه‌لافه‌ت"، شوێن پێی به‌غدادیان ون كردووه. هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی شاره‌دێی باغۆز له رۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریا دیموكراتی (هه‌سه‌ده)، به پاڵپشتیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی كۆنتڕۆڵ كرا و به‌غدادیش له‌لایه‌ن بازنه‌یه‌كی تایبه‌تی چه‌كداره بیانییه‌كانی ده‌وروبه‌رییه‌وه، هه‌وڵی كوشتنی درا.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی بریتانی نوسیوویه‌تی: "زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان له‌باره‌ی به‌غدادی له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراوه‌وه دێن، به‌ڵام پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه بكرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه كه "ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییانه پاش دوو هه‌فته گه‌یشتوون، له‌و كاته‌وه‌ی هێزی ئاسمانیی شاهانه‌ی بریتانی له لیبیا یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی هێزی ئاسمانیی خۆی له‌و شارۆچكه‌یه گواسته‌وه، كه هێزه‌كانی سه‌ر به خه‌لیفه حه‌فته‌ر پێشڕه‌وییان بۆ ده‌كرد".
ده‌یلی ئێكسپرێس نوسیوویه‌تی: "هێزی ئاسمانیی شاهانه‌ی بریتانی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئاسمانی لیبیا، هاوشانی فڕۆكه‌كانی ئیتالیا و ئه‌مه‌ریكا، فڕۆكه‌ی بریتانیش ده‌سوڕێنه‌وه و به دوای (ABB) ده‌گه‌ڕێن، كه كۆدێكی تایبه‌ته بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، وه‌ك ئامانجی فڕۆكه‌كان.
له راپۆرته‌كه‌دا باسی نوێترین پرۆسه‌ی له‌و جۆره ده‌كات و نووسراوه، شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردوو، فڕۆكه‌كانی شاهانه به ئاسمانی لیبیادا سوڕاونه‌ته‌وه. ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی بریتانیش پێیوایه، پێده‌چێت به‌غدادی له مۆڵگه‌كانی یه‌كێك له حه‌وت لقه‌كه‌ی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه، له باكووری ئه‌فریقا خۆی حه‌شار دابێت".
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سه‌ربازیی ده‌ڵێت: "به‌غدادی ناتوانێت به ئازادی بسووڕێته‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی پێی بكرێت ده‌یكات تا خۆی له به‌رچاو ون بكات و نه‌بینرێت، به‌ڵام ئێمه رێگای زۆرمان له‌به‌رده‌ست دایه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی خۆی و تیمه‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكه‌ین و به‌م زووانه‌ش هه‌ڵه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌كه‌ونه تۆڕه‌كه‌وه".
دواجار ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، رێبه‌ری داعش له كۆتاییه‌كانی مانگی رابردوو، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا ده‌ركه‌وت و قسه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه‌ی ده‌كرد و هه‌ندێك پێیانوایه هێشتا به‌غدادی له ناوچه بیابانییه‌كانی نێوان سنووره‌كانی سووریا و عێراقه.