ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له 45 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر گیرا و سێ كه‌سیش سزا دران
دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی سێ كه‌سی به زیندان حوكمدا
K24 – هه‌ولێر:
له قه‌زای ئاكرێ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاسایش، دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردنی بە ماددەی هۆشبەر و ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنی 45 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ری راگەیاند. له باشماخیش شوفێری بارهه‌ڵگرێك ده‌ستگیر كرا، كه بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ری پێ بوو. دادگای تاوانه‌كانی سلێمانیش سێ كه‌سی به زیندان حوكم دا.
بە گوێرەی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، هێزەکانیان لە چالاکییەکدا لە سنووری ئاکرێ، باندێکی بازرگانیی ماددەی هۆشبەریان دەستگیر کردووە، کە لە سێ کەس پێکهاتوون، هاوكات دەستیشیان بەسەر 45 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆین دا گرتووە.
وەک لە راگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەراتیی نەهێشتی ماددە هۆشبەرەکاندا هاتووە، ئەو باندە هەوڵیان داوە هەرێمی کوردستان وەک پردێک بۆ گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بەکار بهێن.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ (13ی ئایار/ مایۆی 2019) لەلایەن یاریدەدەرێتى ئاسایشى باشماخەوە، شۆفێرێکى ئێرانى دەستگیر کرا، کە بارهەڵگرێکى ئێرانى پێ بوو شووشەى بار کردبوو.
به گوێره‌ی زانیاریی بەڕێوەبەرایەتیى کۆمەڵگه‌ى دەروازەى نێودەوڵەتىی باشماخ، ئه‌و شوفێره له ناو بارهه‌ڵگره‌كه‌یدا، بڕى (888 گرام و 90 ملیگرام) مەوادى هۆشبەرى لە جۆرى (تریاک) بە شێوەیەکى زۆر نهێنى لە بارهەڵگرەکەدا حەشار دابوو، کە بە نیازبوو لە رێگەى دەروازەى باشماخەوە بیهێنێته ناو هەرێمى کوردستان، پاش پشکنین و لێکۆڵینەوەى تەواو بۆ ئۆتۆمبێلەکە و دۆزینه‌وه‌ی مادده‌كه، شۆفێرەکەى راده‌ست بە دادگا كرا.

له شاره‌زووریش دوای ئه‌وه‌ی له (19ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2017)دا، ئاسایشی شاره‌زوو توانیان بڕی 24 كارتۆن حه‌بی جۆری (ترامادۆڵ) له ناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئه‌تیكۆ/مارسیدس)دا ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرن و سێ تۆمه‌تباریش ده‌ستگیر بكه‌ن، دوای پرۆسه‌ی دادگاییكردن، رۆژی 9ی ئه‌م مانگه دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی بڕیاری دا به‌سزادانی هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه، به‌م شێویه‌ی لای خواره‌وه:
1.تۆمه‌تبار (ج. ح. م) له‌دایكبووی (1968) سزا درا بۆ ماوه‌ی (15 ساڵ ) و غه‌رامه‌كردنی به بڕی (450000) دیناری عێراقی.
2.تۆمه‌تبار (ی. ج. ج) له دایكبووی (1986) سزا درا بۆ ماوه‌ی (15 پانزده ساڵ) و غه‌رامه‌كردنی به بڕی (450000) دیناری عێراقی.
3.تۆمه‌تبار (س. ص. ق) له دایكبووی (1989) سزا درا بۆ ماوه‌ی (15 پانزده ساڵ) و غه‌رامه‌كردنی به بڕی (450000) دیناری عێراقی.