كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرمی لە ھەولێر 34، لە سلێمانی 32، لە دھۆك 33 و لە كەركووك 37 پلەی سیلیزی دەبێت.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و پلەی گەرمی زیاتر بەرز دەبێتەوە.
