ژمارەیەك نۆڕینگە و كۆگای دەرمان لە ھەولێر داخران

"دەرمانی نایاسایی و مۆڵەت‌ پێنەدراویان فرۆشتووه"

K24 - ھەولێر

لیژنەی باڵای بەدواداچوونی دەرمان لە ھەولێر، ژمارەیەك نۆڕینگە و كۆگای دەرمانی لە چەند گەڕەكێكی ھەولێر داخست.

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "لیژنەی باڵای بەدواداچوونی دەرمان، کە له‌ بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، بەڕێوەبەرایەتیی نەھێشتنی تاوانی رێکخراوی سەربە ئاژانسی پاراستن پێك هاتووه‌، بە سەرۆکایەتیی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و بە ھاوکاریی هێزی تایبەتی یەک و بەشی پۆلیسی شارەوانی، له هەڵمەتێكدا دوو کۆگای دەرمانیان له شەقامی پزیشکانی هەولێر، له‌گه‌ڵ 9 نۆڕینگه و دەرمانخانەیەک له مامزاوه و قۆریتان داخست".

ئەوەش خراوەتەڕوو: "هۆکاری داخستنی ئەو شوێنانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوه، كه‌ دەرمانی نایاسایی و مۆڵەت‌ پێنەدراویان فرۆشتووه. هەروەها هەموو دەرمانه قاچاخ و بێ ‌مۆڵەتەکان دەستیان بەسەردا گیرا و رێکاری یاسایی لەبەرامبەر سەرپێچیکاراندا گیرایه‌به‌ر".

 ھ.م