هێرشکرایە سەر دوو وێستگەی نەوتی سعوودییە
حووسییەکان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان بەکارهێناوە
K24 – ههولێر:
دوو وێستگەی دەرهێنانی نەوت لە ریازی پایتەختی سعوودییە لە لایەن دووفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەریان.
خالید فالح، وەزیری نەوتی سعوودییە بڵاویکردەوە: "هێرشەکان بۆ سەر وێستگەکانی دەرهێنانی نەوت بوون، بەڵام نەبوونە هۆی وەستاندنی هەناردەی نەوت تیایاندا".
راشیگەیاندووە: "هێرشەکان ئەوە دەسەلمێنن هەڕەشە لەسەر هەناردەی نەوتی جیهانی هەیە و دەبێت رووبەڕووی گروپە تیرۆرستییەکانی وەک حووسییەکان کە ئێران پاڵپشتیان دەکات ببینەوە".
تەلەڤزیۆنی مەسیرەی سەرە بە حووسییەکان بڵاویکردووتەوە: "چەکدارە حووسییەکان لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیانکردووەتە سەر دوو پێگەی گرنگی سعوودییە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوو رۆژ لەمەوبەر هێرشکرایە سەر چوار کەشتی بارزگانی ئیماراتی و سعوودی و زیانیان پێگەیەنرا، بەڵام هێشتا ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە ئاشکرا نەکراون.
Reuters
H.J