سه‌رۆك بارزانى سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی عه‌بدولڕه‌زاق سافی ده‌كات
"بزووتنه‌وه‌ى نيشتمانیی عێراقى سه‌ركرده‌يه‌كى ديار و تێكۆشه‌رێكى دێرينى له‌ده‌ستدا"
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سیاسه‌تمه‌دار و رۆشنبیری عێراقی، عه‌بدولڕه‌زاق سافی، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له په‌یامێكدا پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان، بزووتنه‌وه‌ى نيشتمانیی عێراقى سه‌ركرده‌يه‌كى ديار و تێكۆشه‌رێكى دێرينى له‌ده‌ستدا، كه ژيانى خۆی بۆ عێراقێكى ديموكراسى و پێشكه‌وتوو تەرخان كردبوو، كە تیایدا هه‌موو پێكهاته‌كان بە مافەكانیان شاد بن.
هه‌ڵوێسته‌كانى ئەو تێكۆشەرە بەرامبه‌ر دۆزه ڕهواكەمان به‌درێژايى مێژووى خه‌باتمان، هه‌ڵويستى شه‌ره‌فمه‌ندن و گه‌له‌كه‌مان و سەرجەم هێزه سياسىیەكان و ناوەندە ھزری و ڕۆشنبیرییەكان شانازى پێوه‌ده‌كه‌ن.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەكه‌ى و تێكۆشه‌رانى حزبى شيوعى عێراقى ده‌كه‌ين. لەخودای گەورە ده‌پاڕێمه‌وه گیانی ئەو تێكۆشەرە كۆچكردووە بخاته بەر دلۆڤانیی خۆى و سەبر و ئاراميش بە كه‌س و كار و هه‌ڤاڵانى ببەخشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون، مه‌سعود بارزانی، ١٤ی ٥ی ٢٠١٩
H.B