مەسرور بارزانی بەشداریی لە پرسەی شەهید عەمید ئەسكەندەر رەشید گەردی کرد
لە کاتی جێبەجێکردنی ئەركی مەشق و راهێنانی پێشمەرگە لە رووداوێكی دڵتەزێندا شەهید بوو
K24 - ههولێر:
مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسەی شەهید عەمید ئەسكەندەر رەشید گەردی، فەرماندەی لیوای سێی كۆماندۆی زێرەڤانی کرد، کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەركی مەشق و راهێنانی پێشمەرگە لە رووداوێكی دڵتەزێندا شەهید بوو.
مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە کاسوکار و خانەوادەی خوالێخۆشبوو راگەیاند و گوتی: لە خوای گەورە داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و ئۆقرەیی و دڵنەواییش بە ئێمە و کەسوکاری شەھید و پێشمەرگەی کوردستان ببەخشێت و دوا کۆستی خانەوادەکەیان بێت.
ھەر لە ھەولێر لە شوێنی پرسەکە مەسرور بارزانی بەشداریی لە پرسەیەکی خانەوادەی غەفور خۆشناو کرد.




.jpg)
