ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا راهێنانی سه‌ربازییان له عێراق و كوردستان راگرت
جموجۆڵه‌كانیان سنووردار كردووه
K24 - هه‌ولێر:
وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا، مه‌شق و راهێنانیان به هێزه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵپه‌سارد.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، هه‌ردوو وڵاته‌كه جموجۆڵه‌كانیان له عێراق سنووردار كردووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازییان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌ڵپه‌ساردووه.
جه‌بار یاوه‌ر راشیگه‌یاند، به هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران هاتووه‌ته ئاراوه، هه‌ردوو وڵاته‌كه به شێوه‌یه‌كی كاتیی، ئه‌ركه‌كانیان له راهێنان به سوپا ڕاگرتووه.
ئ. م