مانچێسته‌ر سیتی هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخرانه‌وه‌ی له چامپیۆنزلیگ له‌سه‌ره
ته‌نیا یه‌ك دانیشتنی كۆتایی ماوه و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت
به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له یاسای دارایی خاوێن ره‌نگه مانچێسته‌ر سیتی له چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو دووربخرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی به‌ریتانیا بڵاویانكردۆته‌وه یوێفا بڕیاری كۆتایی داوه كه مانچێسته‌ر سیتی تۆمه‌تی سه‌رپێچیكردنی له یاسایی دارایی خاوێن به‌سه‌ردا سه‌لێمنراوه و ته‌نیا دانیشتنی كۆتایی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر سزادرانی مان سیتی بدرێت و ره‌نگه له چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو بێبه‌ش بكرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه مانچێسته‌ر سیتی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاوكردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ یانه‌كه‌یان دوورن له راستیه‌وه و دووپاتیده‌كاته‌وه له كۆتاییدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌كه‌یان ئه‌رێنی ده‌بێت.