فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران: له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگێكی ههواڵگهریداین
"نابێت بۆ یه‌ك چركه‌ش چاومان له‌سه‌ر ره‌فتاره‌كانی واشنتن هه‌ڵگرین"
K24- هه‌ولێر:
حسێن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و به‌ره‌ی نه‌یارانی شۆڕشی ئیسلامی، له دۆخی جه‌نگێكی هه‌واڵگه‌ری گشتگیر دایه.
سه‌لامی له گوتارێكدا له میانه‌ی رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوون و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ده‌زگای ههواڵگهریدا گوتی: "دۆخی ئێستا خۆی له ئاوێته‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی ده‌روونی، كرده‌ی سیبرانی، جووڵه‌ی سه‌ربازی و دیپلۆماسی گشتی و بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆقاندندا ده‌بینێته‌وه، بۆیه له‌و جه‌نگه‌دا ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمان پێویسته ئه‌وه‌یه، نابێت ته‌نیا بۆ یه‌ك چركه‌ش له بیركردنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا خافڵ بین و ده‌بێت به‌رده‌وام چاومان له‌سه‌ر نه‌یارانمان، ده‌ستنیشانكردنی ستراتیژیهتهكهیان و ره‌فتاره‌كانیان بێت".
سه‌لامی دووپاتیكرده‌وه، "چوارچێوه‌ی كاری هه‌واڵگه‌ری سوپای پاسداران گشتگیره و سیسته‌م، شۆڕش و جوگرافیای هه‌ره‌شه‌كان له دژی ئێران له‌خۆ ده‌گرێت"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئێران ده‌توانێت له جه‌نگی ههواڵگهریدا شكست به نه‌یاره‌كانی بهێنێت".
فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ره‌گ و ریشه‌ی شكستهێنان به ئه‌مه‌ریكا له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ئه‌و وڵاته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێكی هه‌ڵه ده‌كات و هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌یه ده‌بێته هۆی شكسته‌كانی.
گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا وه‌ك دوو تاوه‌ره بازرگانییه‌كه‌ی جیهانه و به‌یه‌ك گورزی له‌ناكاو ده‌ڕوخێت"، كه مه‌به‌ستی ئه‌و دوو تاوه‌ره‌ی بازرگانییه‌یه، كه له هێرشه‌كه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ر هێرشیان كرایه سه‌ر و ته‌قێندرانه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌مه‌ریكییه‌كان رووبه‌ڕووی مهترسیگهلێكی فراوان بوونه‌ته‌وه، كه خۆشیان هیچ له‌باره‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌وه نازانن".
H.B