ئێران: ئه‌وروپا پابه‌ند نییه به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ناووكی
ئه‌وروپا سه‌ربه‌خۆ نییه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نی شوورای كۆماری ئیسلامی ئێران، حشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پیشه رایگه‌یاند، وڵاتانی ئه‌وروپا پابه‌ند نیین به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ناووكی له‌گه‌ڵ ئێران.
گوتیشی: ئه‌وروپا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نابێت. ئه‌وروپا سه‌ربه‌خۆ نییه. ته‌نیا چاوه‌ڕێی گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وروپاییه‌كان هیچ رۆڵێكی گرنگییان له كایه‌ی سیاسی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكادا نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وروپاییه‌كان ته‌نیا ده‌یانه‌وێت وه‌ك یاریزان بمێننه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ رۆڵێكی ئه‌وتۆ بگێڕن.