سه‌در: نابێ عێراق بكه‌وێته هیچ سه‌نگه‌رێكی ململانێیه‌كان
خۆپیشاندان به مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی شه‌ڕ به‌ڕێوه بچێت
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در، داوای كرد، له ته‌واوی عێراق، جگه له پارێزگای نه‌جه‌ف، خۆپیشاندان به مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی شه‌ڕ به‌ڕێوه بچێت و راشیگه‌یاند، نابێت عێراق بكه‌وێته سه‌نگه‌ری هیچ كام له وڵاتانی ناكۆكه‌وه.
ئیبراهیم جابری، به‌ڕێوبه‌ری نووسینگه‌ی سه‌در له به‌غدا رایگه‌یاند، خۆپیشاندانه‌كان بۆ پشتیووانیی له ئاسایشی عێراق و ئاشتی و دوورخستنه‌وه‌یه‌تی له ململانێی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی.
گوتیشی: "ده‌مانه‌وێت عێراق نه‌بێته به‌شێك له شه‌ڕ و ململانێكان و هانی حكوومه‌ت بده‌ین، كه نه‌چێته هیچ سه‌نگه‌رێكه‌وه".
نووسینگه‌ی رێبه‌ری سه‌در، راشیگه‌یاند، خۆپیشاندانی ئاشتییانه رۆژی هه‌ینی 24ی ئه‌م مانگه و له كاتژمێر 9ی شه‌و له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق جگه له نه‌جه‌ف، به‌ڕێوه ده‌چێت.