سلێمانی: تۆمه‌تباره‌ فێڵبازه‌كه‌ كه‌وته‌ داوی پۆلیس

شەش فەرمانی گرتنی له‌ هەولێر و شەقڵاوە هه‌بووه‌

K24 – سلێمانی:

هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد، كە دوانزە فەرمانی گرتنی هەیە و لە چەند بنكەیەكی پۆلیس داوا كراوە.

ئه‌و تۆمه‌تباره‌ چەندین فەرمانی گرتنی هەبووە بەپێی ماددەكانی 452 ، 453 ، 456 لە یاسای سزادانی عێراقی بە جۆرێك كە:

شەش فەرمانی گرتنی له‌ هەولێر و شەقڵاوە هه‌بووه‌.

پێنج فەرمانی گرتنی لە چەند بنكەیەك لە شاری سلێمانی هەبووە.

لە قەزای كۆیە فەرمانێكی گرتنی هەبووە.

(أ. ن. ف) تۆمه‌تباره‌ به‌ فێڵكردن لە هاووڵاتیان و پارەی لە ژمارەیەك هاووڵاتی سەندووە و هەڵاتووە.