كهركووك.. لایەنەکان مانەوەی راکان جبووری لە پۆستی پارێزگار رەت دەکەنەوە
گۆڕان: کەرکووک لە بەردەم مەترسیی تەعریبکردنەوە دایە
K24 - سلێمانی
بە گوێرەی بەڵگەنامەیەک، چەند لایەنێک لە كەركووك لەسەر ئەوە رێککەوتوون، کە راکان جبووری تاکو ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزکای کەرکووک، لە پۆستەکەی بمێنێتەوە. حزبە سیاسییەکانی کوردستانیش رەتی دەکەنەوە ئەو پارێزگارە تا ئەو كاتە لە پۆستەكەی بەردەوام بێت.
لە کۆنووسی رێکكەوتنی 17 نیسانی ئەمساڵی نێوان بەشێک لە لایەنەکانی نێو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، کە ناوی ھاوسەنگیی پۆستەکانی لێ نراوە ھاتووە، كه پارێزگاری کەرکووک راکان جبوری تا ئەو کاتەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام دەدرێت، له قۆستهكهی خۆی بمێنێتهوه. له بهرامبهردا زۆرێک لە حزبە سیاسییەکانی کوردستان را و بۆچوونی جیایان ھەیە، لەوانەش بزووتنەوەی گۆڕان پێی وایە رەوشی كەركووك لە بارێكی خراپ دایە.
خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بە كوردستان24ی گوت: "بە درێژایی مێژووی كوركووك و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورد، وەك ئێستا كەركووك لەژێر مەترسیی تەعریبدا نەبووە".
گوتیشی: "دەسەڵات لە دەست پارێزگار نییە، بەڵكوو لە دەست حەشدی شەعبی و ھێزەكانی دیكەیە، تەنھا واژۆ خراپەكان بە پارێزگار دەكەن".
پەیوەست بەو پرسە، کامەران بابان زادە، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێ: "ئێمە لەگەڵ ئەوە داین كە پۆستی پارێزگار پۆستی كوردە و دەبێ لیستی برایەتی كۆ ببێتەوە و رێكبكەون، بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی پارێزگا، پارێزگارێكی كورد بۆ كەركووك دابنێن، بەڵام كە یەكێتی و پارتی و لایەنە كوردییەكان ناتوانن رێكبكەون، ئەوا بێگومان عەرەب و توركمانەكان داوای مانەوەی پارێزگار دەكەنەوە".
ھ.م