تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9 و 12 دەستیان پێ كرد

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی و سبەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9ی بنەڕەتی كۆتایی ساڵ، دەست پێ دەكه‌ن.

رێناس عەلی، پەیامنێری كوردستان24 لە ھەولێر رایگەیاند: "ئەمڕۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە بەشداریی 112 ھەزار و 585 قوتابی و سبەیش تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9ی بنەڕەتی، بە بەشداریی 118 ھەزار و 383 قوتابی و سێ ھەزار و 364 قوتابی لە ئامادەییە پیشەییەكان، بەشداریی لە تاقیكردنەوەكان دەست پێ دەكەن. كە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان 234 ھەزار و 332 قوتابی بەشداریی تاقیكردنەوەکان دەکەن".

گوتیشی: "لە ھەولێر 1511، سلێمانی 1233، دھۆك 1074 و لە گەرمیان 192 ھۆڵ بۆ تاقیكردنەوەكان ئامادە كراون و 27 ھەزار چاودێر و مامۆستا و سەرپەرشتیار، چاودێریی تاقیكردنەوەكان دەكەن".

ھ.م