سواڵكردن و پاره په‌یداكردن به منداڵان بووه‌ته دیار‌ده
قایمقامییه‌ت تۆمه‌ته‌كانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - ھەولێر
سواڵكردن و پاره په‌یداكردن به منداڵان بووه‌ته دیار‌ده و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی مافی مرۆڤیش له هه‌رێمی كوردستان ره‌خنه‌ی له شێوازی مامه‌ڵه‌ی قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر هه‌یه، كه له كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و منداڵانه‌دا هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌گونجاویان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و به پێشێلكاری مافه‌كانی منداڵ ناوی ده‌بات.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ رایدەگەیەنێت "به نووسراوی فه‌رمی قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر و پارێزگاكانی دیكه‌شمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه".
زیا پتروس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ لە هه‌رێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "بەداخەوە كاتێك پۆلیس منداڵەكان دەستگیر دەكات، دەیانخاتە نێو بۆدی بیكاب، بەبێ ئەوەی رەچاوی دۆخی ئەو منداڵانە بكرێت، بەم كارە باری دەرونیان خراپتر دەبێت، كە كاریگەری زیاتری ھەیە لای منداڵ بۆ ئەنجامدانی تاوان".
دیارده‌ی سواڵكردن به منداڵان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، وێڕای بێزاركردنی هاووڵاتیان هاوكات پێچه‌وانی یاسا و مافه‌كانی مرۆڤه، به‌ڵام شێوازی مامه‌ڵه كردن له‌كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و منداڵانه به‌گوته‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌ی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان شێوازێكی نه‌گه‌نجاوه و پێشێككردنی مافه‌كانی منداڵه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رایگەیاند: "ئەگەر دەستەی مافی مرۆڤ یان ھەر لایەنێكی دیكە ھیچ بەڵگەیەكی لایە دەتوانێت لە دادگا سكاڵا تۆمار بكەن".
بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره‌ی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق له هه‌رێمی كوردستان، هاوكات زیادبوونی رێژه‌ی لێكترازانی خێزان وا‌یانكردووه كه به‌شێكی منداڵی ئه‌و خێزانانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا كاربكه‌ن و ته‌نانه‌ت بۆ مه‌به‌ستی سواڵكردن و پاره په‌یداكردن به‌كار ده‌هێندرێن. ئه‌مه‌ش جێگای نیگه‌رانی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه و داوا ده‌كه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رێگا و شێوازی دروست چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن.
ھ.م