ھەرێمی كوردستان و عێراق لە بواری ژینگە ھەماھەنگی زیاتر دەكەن
یەكەمین كۆنفڕانسی ژینگەیی لە نێوان ھەرێمی كوردستان و عێراق ئەنجامدرا
K24 - ھەولێر
كۆنفرانسێكی تایبەت بە ژینگەی ھەرێمی كوردستان و عێراق لە ھەولێر بەڕێوەچوو، ئامانج لە كۆنفرانسەكە ھەماھەنگی زیاتر لە نێوان وەزارەتی ژینگەی عێراق و دەستەی ژینگەی ھەرێمی كوردستانە بۆ ئەوەی چۆن بتوانرێت دۆخی ژینگە بەتایبەتی ئەو كارەساتە سرووشتیانەی رووبەڕبووی ناوچەكە دەبنەوە كۆنترۆڵ بكرێت.
پاراستنی ژینگە یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، دیاردەی قەتیسبوونی گەرمایی کاریگەری لەسەر ژینگەی جیهان دروستکردووە. ئێستا دەستەی پاراستن و ژینگەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی ژینگەی عێراق خەریکی هەماهەنگین بۆ دەستنیشانکردن و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم خراپبوونی ژینگەی عێراق.
بەرپرسانی ژینگەی هەرێمی کوردستان و عێراق جگە لە كارەساتە سرووشتییەکان هیچ مەترسییەکی دیکەی ژینگەیی لەسەر ناوچەکە نابینن، بەڕای شارەزایانی بوارەکەش، بەبێ تەرخانکردنی بوودجە ناتواندرێت بەشێوەی پێویست ژینگە عێراق و هەرێمی کوردستان بپارێزرێت.
ھ.م