وادەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی كوردستان دیار كرا

"عێراق رێژەیەكی كەمی بۆ ھەرێمی كوردستان دیاركردووە"

K24 - ھەولێر

جێگری پارێزگاری ھەولێر ئاشكرای كرد، لە دوای جەژنی رەمەزان دەست دەكرێت بە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان.

تاھیر عەبدوڵڵا، جێگری پارێزگاری ھەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەسەر داوای ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر، ئەمڕۆ وەك لیژنەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بانگێشت كراین، بۆ ئەوەی روونكردنەوە لەسەر وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران بدەین".

روونیكردەوە: "بەپێی ئەو بەرنامەی كە لە سنووری ھەولێر دامان ناوە لە 16/5/2019 دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەكەین و خشتەیەكمان داناوە، بۆ ئەوەی جوتیاران بەپێی خشتەكە گەنم بێنن و زۆر چاوەڕێ نەكەن. ئەو پرۆسەیە تا مانگی 8ی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت".

ئاماژەی بەوەشدا: "ئەو رێژەیەی كە بۆ وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی كوردستان لە حكوومەتی عێراق دیاركراوە بۆ ئەمساڵ رێژەیەكی كەمە بەراورد بە بەرھەمی جوتیاران".

ھ.م