بایك: دیدارەکانی ئۆجەلان پەیوەندییان بە هەڵبژاردنی ئیستانبوڵهوه نییە
"ئامانجی سەرەکیی ئێمە كۆتاییھێنانە بە دەسەڵاتی ئەكەپە و مەھەپە"
K24 - ھەولێر
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی كۆما جڤاكێن كوردستان (کەجەکە) بە کەناڵى ستێرك تیڤیی راگەیاند: "ئامانجی سەرەکیی ئێمە بۆ هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستانبوڵ کۆتاییهێنانە بە دەسەڵاتی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە".
گوتیشی: "دەست پێکردنەوەی دیدارەکان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری بەندكراوی پەكەكە دەریدەخات، کە دیدارەکانی ئۆجەلان پەیوەندییان بە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستانبوڵهوه نییە".
جەمیل بایک، راشیگەیاند: "دەست پێکردنەوەی دیدارەکان لەگەڵ ئۆجەلان بە گوشاری نێودەوڵەتی و مانگرتن لە خواردن بووە و بە وردی چاودێریی هەڵگرتنی گۆشەگیریی لەسەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەین".
ئەمەش دوای ئەوە دێت، كە لەم مانگەدا پارێزەران لە ئیمڕالی دووجار دیداریان لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجام داوە.
لەسەر سكاڵای ئاكەپە، ئەنجامی ھەڵبژاردنی 31ی ئاداری شارەوانیی ئیستانبوڵ ھەڵوەشێندرایەوە و دەزگای ھەڵبژاردنی توركیا بڕیاری دا 23ی حوزەیران ھەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستانبوڵ دووبارە بكرێتەوە.
ھ.م