به‌رگری شارستانی داوای هاوكاری له خه‌ڵك ده‌كات
لە سنووری ھەولێر نزیكەی 300 كارمەند لە ئەركدا دەبن
K24 - ھەولێر
ته‌نیا له ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ریدا نزیكه‌ی 300 كارمه‌ندی به‌رگری شارستانی له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له ئه‌ركی فه‌رمیدا ده‌بن. پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه وه‌ك ئه‌ركی فه‌رمی خۆیان له كاتی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو و ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له هه‌ر كات و شوێنێك بن ده‌گه‌نه سه‌ر رووداوه‌كان و ده‌بنه فریاد ره‌سی هاووڵاتییان. داواش ده‌كه‌ن هاووڵاتیان هاوكاریان بن و له‌كاتی هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراودا نه‌بنه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان.
ته‌نها زه‌نگێكی ئاگادار كردنه‌وه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه ژیانی خۆیان له‌بیر بكه‌ن و به‌ره وڕووی ئاگربچن و له‌خه‌می رزگاركردنی ژیان و ماڵی كه‌سانی دیكه‌دابن. ئه‌وان وێرای سه‌ختی و مه‌ترسییه‌كانی كاره‌كه‌یان، هاوكات به‌رده‌وام 24 كاتژمێر له رۆژێكدا و حه‌وت رۆژ له‌هه‌فته‌یه‌كدا ئاماده‌ی به هاناوه‌چوون و كۆنترۆڵكردنی هه‌ر رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ن. ته‌نانه‌ت له رۆژانی جه‌ژن و پشووه فه‌رمییه‌كانیشدا له ئه‌ركدان. ئه‌فسه‌رێكی به‌رگری شارستانیش هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیان تا سه‌ر و ماڵیان پارێزراو و به دووربێت له هه‌ر رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه.
سه‌ركه‌وت ته‌حسین كاره‌ش، به‌رێوه‌به‌ری بنكه‌ی به‌رگری شارستانی شاره‌وانی لە ھەولێر لە رێگەی كوردستان24ـەوە داوا لە ھاووڵاتیان دەكات: "لە رۆژی جەژن و بۆنەكاندا كاتێك لە ماڵەوە دەڕۆنە ئامێرە ساركەرەوە و گەرمكەرەوەكان بكوژێنەوە و دڵنیابن لە سیستمی كارەبا و غازی ناوماڵەكانیان بن، چونكە زۆربەی رووداوەكان لەكاتی پشووەكان كە روودەدان كاتێك دەچین ماڵەكە كەسی تێدا نییە، ئەمەش دەریدەخات كە بەھۆی نەكوژاندنەوەی ئامێرەكان روویداوە".
پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه جگه له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی فه‌رمیان هاوكات ئه‌ركێكی مرۆیشیان له‌سه‌رشانه، كه وایكردووه به‌رده‌وام له‌خه‌می ژیان وماڵی خه‌ڵكدابن و گوێنه‌ده‌نه كاته‌كانی ده‌وام و مه‌ترسیه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاگر. داواش ده‌كه‌ن هاووڵاتیان له‌كاتی روودانی هه‌ر رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه هاوكاریان بن و نه‌بنه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م كاره‌كانیان.
ھ.م