هه‌سه‌ده پێنج منداڵی راده‌ستی نه‌رویج كرده‌وه
له كه‌مپه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا 12 هه‌زار بیانی هه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، پێنج منداڵی بێ باوكی سه‌ر به رێكخراوی داعشیان راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌رویج كرده‌وه.
كه‌مال عاكف، گوته‌بێژی پارتیی یه‌كێتیی دیموكراتی رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای نه‌رویج ئه‌و پێنج منداڵه راده‌ستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كراونه‌ته‌وه.
ئنگرید ئیكیر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كی زۆره كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌و منداڵانه بگه‌ینه چاره‌سه‌ر.
له كه‌مپه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا 12 هه‌زار بیانی هه‌ن، كه 4000 یان ئافره‌ت و 8000 یان منداڵن.
هه‌فته‌ی رابردووش، هه‌سه‌ده 148 منداڵ و ئافره‌تی راده‌ستی ئۆزبه‌كستان كرده‌وه.