"زێدان رازیبووه نیوه‌ی پێكهاته‌كه‌ی به كۆنتی بفرۆشێت"
"ئینته‌ر میلان ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو پشت به نیوه‌ی پێكهاته‌ی ریال مه‌درید ببه‌ستێت"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری ئینته‌ر میلان ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو پشت به نیوه‌ی پێكهاته‌ی ریال مه‌درید ببه‌ستێت.
رۆژنامه‌ی ماركای مه‌دریدی له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی ئینته‌ر میلان له‌سه‌ر داخوازی كۆنتی بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك یاریزانی ریال مه‌درید هاتونه‌ته سه‌رهێڵ كه پێكهاتوون له (گاریس به‌یل، لوكاس ڤاسكێز، ماتیۆ كۆڤاسیچ، ناچۆ هێرناندێز و ماریانۆ دیاز).
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: كۆنتی سه‌ركه‌وتووبووه له رازیكردنی ئا‌نتۆنیۆ پینتۆسی راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی ریال مه‌درید كه په‌یوه‌ندی به ئینته‌ر میلان بكات، ئه‌م پیاوه رۆڵێكی كاریگه‌ری بینیوه له بردنه‌وه‌ی 3 نازناوی چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، دوای رازیكردنی ئا‌نتۆنیۆ پینتۆس پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌یه‌ك یاریزانی ریال مه‌درید به كۆمه‌ڵ بۆ ئینته‌ر میلان بگوازرێنه‌وه و بۆ وه‌رزی داهاتووی سێریا ئه‌ی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ئینته‌ر میلان یاری بكه‌ن.