ئه‌ردۆغان: ئێس 400مان كڕی و ئێف 35یش ده‌كڕین
سه‌باره‌ت به فڕۆكه‌ی ئێف35 و فرۆشتنی به توركیا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هیوای خواست سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ رازی بكات، چاو به بڕیاره‌كه‌یدا بخشێنێته‌وه، سه‌باره‌ت به فڕۆكه‌ی ئێف35 و فرۆشتنی به توركیا.
دوێنێ له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پارتییه‌كه‌ی كرد و گوتی: "به نرخێكی گونجاو و هاوكات به به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانیدا، ئێمه سیستمی به‌رگریی مووشه‌كی ئێس400ی رووسیمان كڕیوه و چیتر ناڵێین ده‌یكڕین، چونكه ئه‌و پرسه كۆتایی هاتووه".
له باره‌ی پرۆژه‌ی كڕینی فڕۆكه‌ی ئێف 35ی ئه‌مه‌ریكیشه‌وه، ئه‌ردۆغان گوتی: "له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له ژاپۆن چاوم به دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێت و ئه‌و پرسه و هاوشێوه‌كانی باس ده‌كه‌ین".
گوتیشی: "توركیا ته‌نیا كڕیاری ئێف 35 نییه، به‌ڵكو به‌شدار و هاوبه‌شه له دروستكردنیدا".
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئه‌نادۆڵی توركی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، توركیا له 5ی نیسان/ ئه‌پریڵی رابردوودا به بڕی 900 ملیۆن دۆلار، به‌شداریی له پڕۆژه‌ی دروستكردنی ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی ئێف 35 كردووه و 3 فڕۆكه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه، چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی چوار فڕۆكه‌ی دیكه‌ش ده‌كات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كانی توركیا، ئه‌ردۆغان گوتی: "سه‌ره‌ڕای كڕینی ئێس400 له رووسیا، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بین له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و هیوادارم له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌و پرسه تاووتوێ بكه‌ین".
گوتیشی: "له سه‌روبه‌ندی كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ تره‌مپ، ئه‌و پرسه ده‌خه‌مه‌وه به‌رباس و هیوادارم تره‌مپ چاو به بڕیاره‌كه‌یدا بخشێنێته‌وه و رێگر نه‌بێت له فرۆشتنی ئێف35 به توركیا".
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر