پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ یادی شەهیدانی 13ى حوزەیران

"یادی شەهید خاڵە عەفان و شەهیدانی 13ی حوزەیران هەرگیز لە یادیان ناکەین"

K24- هه‌ولێر:

به‌بۆنه‌ی 25ـه‌مین ساڵیادی شه‌هیدكردنی خاڵه‌ عه‌فان و هاوڕێكانی، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی راگه‌یاند و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یتی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان:

ئەمڕۆ 13ی حوزەیران 25ـه‌مین ساڵیادی شەهیدکردنی هەڤاڵ و هاوڕێکانی شەهید خاڵە عەفانە لە شاری سلێمانی.

یادی شەهید خاڵە عەفان و شەهیدانی 13ی حوزەیران هەمیشە بەرز بێت و هەرگیز لە یادیان ناکەین.

هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهید خاڵە عەفان و شەهیدانی 13ی حوزەیران و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی.

مسعود بارزانی, ۱۳ـی حوزەیرانی ۲٠۱۹.

H.B