فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مه‌ریكا: شه‌ڕی ئێران له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا نییه
به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه له‌وه‌دا نییه شه‌ڕێكی نوێ بێته ئاراوه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، درووست بوونی شه‌ڕێكی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكادا نییه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ریكردووه، هاتووه: به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه له‌وه‌دا نییه شه‌ڕێكی نوێ بێته ئاراوه.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئێمه به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین. به‌ڵام شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران له به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییدا نییه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه هه‌ر رێككارێك پێویست بێت بۆ به‌رگری كردن له خۆی ده‌یگرێته به‌ر.
هه‌روه‌ها هێرش كردنه سه‌ر كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره‌كانی له ده‌ریای عومان، به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ئازادی كه‌شتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی و بازرگانی ئازاد وه‌سف كرد و راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بكات.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر