سه‌رۆكی چین: له‌گه‌ڵ ئێران په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌ده‌ین
له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی رێكخراوی شه‌نگهای بۆ هاوكاری
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی چین، چی جین بینگ، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی كار بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری شینخوای چینی بڵاویكرده‌وه، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی رێكخراوی شه‌نگهای بۆ هاوكاری، سه‌رۆكی چین و كۆماری ئیسلامی ئێران له كازاخستان كۆبوونه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی به‌سه‌ر ره‌وشی هه‌رێمایه‌تی و جیهاندا هاتوون، چین ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران په‌ره پێبدات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، له زاری سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یانه‌وه راشیگه‌یاندووه، چین ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای یاسایی نێوده‌وڵه‌تی و له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شدا كار له‌گه‌ڵ ئێران بكات.
سه‌رۆكی چین ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، ده‌رچوونی یه‌كلایه‌نه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ناووكی هۆكاری په‌ره‌سه‌ندنی ناكۆكییه‌كانه له ناوچه‌كه‌دا.