كەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ھەندێك پەڵە ھەور، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 41 و لە سلێمانی 38 و لە دھۆك 39 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 43 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی ھەندێك پەڵەھەوری جیاجیا.
