کەسوکاری ئەنفالکراوەکان داوای خزمەتی زیاتر لە کابینەی نوێی حکوومەت دەکەن
کەسوکاری ئەنفالکراوەکان داوای خزمەت دەکەن
K24 – ههولێر:
كەس و كاری ئەنفالکراوەکانی گوندی ئۆمەربل لەدەڤەری گەرمیان داوا لە كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەكەن، كاری جددی بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان بکات و رووفاتی كەس و كاریان بۆ بگەڕێنێتەوە گەرمیان.
ھەروەھا، تاقانەیەكی ئەنفالی گەرمیان دەڵێ چاومان لە كابینەی نوێیە خزمەتگوزاری زیاتر پێشكەش بە ناوچەكەمان بكات.
حەسەن عەلی، تاقانەیەکی ئەنفال، داوایەک ئاراستەی کابینەی نوێ و مەسرور بارزانی دەکات و دەڵێت: " چۆن لە ئەرکەکەی ئێستای سەرکەوتوو بوو، چۆن توانی لە جەنگی داعش رۆڵی گەورە بگێڕێت، داوا دەکەین، کاک مەسرور خزمەتکردنی کەسووکارانی ئەنفال لە کارە سەرەکییەکانی بێت".
گوندی ئۆمەربل سەر بە ناحیەی سەرقەڵایە کە دەکەوێتە باکوری قەزای کفری لەدەڤەری گەرمیان، لە شاڵاوی ئەنفالی ساڵی 1988، 249 ھاووڵاتی بێتاوانی ئەم گوندە ئەنفال کران.
H.J