مه‌سرور بارزانی پلانی دانووستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی كابینه‌ی نوێ داده‌ڕێژێ
له‌گه‌ڵ شاندی پێشووی دانووستانكاری پارتی كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیه‌می حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی پێشووی دانوستانکاری پارتی کۆدەبێتەوە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15/6/2019، سەرچاوەیەک لە نووسینگەی مەسرور بارزانی بە کوردستان24ـی راگەیاند: "مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیه‌می حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی دانانی پلانی دانوستان لەگەڵ ئەو لایەنانەی بەشداریی لە کابینەی نۆیەم دەکەن، لەگەڵ شاندی پێشووی دانوستانکاری پارتی کۆدەبێتەوە".
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: "پێشبینی دەکرێت یەکەم کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ لایەنەکان بە زووترین کات دەستپێبکات و یەکەم کۆبوونەوەش لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی دەبێت وەک لایەنی سەرەکی بەشدار لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان".
لە 12/6/2019، مەسرور بارزانی، بۆ پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان راسپێردرا، به‌پێى فه‌رمانه هه‌رێمييه‌كه ده‌بێ لە ماوەی 30 رۆژدا كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێكبھێنرێت.