به‌وێنه.. پاسێكی گه‌شتیارانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له گه‌لی عه‌لی به‌گ سووتا
30 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو
K24- سۆران:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پاسێكی ئێرانی كه سه‌رنشینه‌كانی له ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێكهاتبوو، له سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان سۆران خه‌لیفان، له گه‌لی عه‌لی به‌گ گڕی گرت و به‌ته‌واوه‌تی سووتا.
له‌مباره‌یه‌وه عیماد رێكانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران به كوردستان 24ی راگه‌یاند، پاسه‌كه له پارێزگای ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌بووه و 30 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنتیكی كاتژمێر 3:30ی خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پاسه‌كه گڕی گرت، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سۆران و خه‌لیفان كۆنترۆڵی ئاگره‌كه‌یان كردووه.
سەبارەت بەسەرنشینەکانی ناو پاسەکە، عیماد ڕێکانی بۆ کوردستان24 دووپاتیكرده‌وه، ڕووداوه‌كه تەنها زیانی ماڵی لێکەوتەوە و تەواوی سەرنشینەکان سەلامەتن.
H.B
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)


.jpg)
.jpg)

