سەرۆك بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نوێی ئەمەریكا لە عێراق دوايين پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ی تاوتوێ كرد

دۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكان و پێشڤەچوونی پڕۆسەی سیاسیی هەرێم تاوتوێ كرا

K24- هه‌ولێر:

ڕۆژی شەممە 15ـی 6ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ ماتیۆ توولێر, باڵیۆزی تازەی ئەمەریكا لە عێراق جه‌خت كرایه‌وه‌، باشبوونی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌خدا خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لا و عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی ده‌كات.

لە دیدارەكەدا كە ستیڤ ڤیگن كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە باڵیۆزی نوێی ئەمەریكا لە عێراق كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

له‌ به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی تازەی ئەمەریكا پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە بەدیهێنانی سەقامگیری و چارەسەركردنی كێشەكان و بەهێزكردنی دۆستایەتیی نێوان كوردستان و ئەمەریكا هەبوو. هەروەها هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بۆ باشتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەرز نرخاند و ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی وای بۆ دەچێ, باشتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوولا و سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە دەكات.

لە بەشێكی دیكەی ئەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكان و پێشڤەچوونی پڕۆسەی سیاسیی هەرێم تاوتوێ كرا.

هەڕەشەی هزری توندڕۆیی و تیرۆریستانی داعش و چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و ڕیشەكێشكردنی، تەوەرێكی دیكه‌ی ئەم كۆبوونەوەیە بوو.

H.B