هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل سابووری كۆچی دوایی كرد
له نه‌خۆشخانه‌ی "شار" له سلێمانی
K24 - هه‌ولێر:
هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی دیاری كورد، ئیسماعیل سابووری، كه‌مێك به‌ر له ئێستا له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئیسماعیل سابوری، دووچاری جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و خۆی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردووه، به‌ڵام به هۆی خراپیی ته‌ندروستییه‌وه، گیانی له ده‌ست داوه.
ئه‌م گۆرانیبێژه ناوداره‌ی كورد، له ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی رابردووه‌وه كاری ئاوازدانان و وتنی چه‌ندین گۆرانیی ره‌سه‌نی كوردی كردووه و زیاتر له 100 به‌رهه‌می هه‌یه.
ئیسماعیل محەممەد ساڵح، ناسراو بە ئیسماعیل سابووری، ساڵی 1956 لە شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە، ساڵی 1979 کۆلێژی هونەرە جوانەکانی لە تاران تەواو کردووە.
تا ئەو کاتەی لە ئێران بووە، 105 گۆرانیی تۆمار کردووە و ئەلبوومێکیشی بە نێوی سەفەرنامەی کوردستان بڵاو کردووەتەوە.
پاشان لە باشووری کوردستان ئەلبوومی بیرەوەری بڵاو کردووەتەوە.
سابووری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 16ی حوزه‌یرانی 2019، له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
ئ. م