ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر 48 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرت
له جۆری هیرۆیینه و له نزیك حاجی ئۆمه‌ران گیراوه
K24 - هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر رایگه‌یاند، كه دەستیان بەسەر 48 کیلۆ و 700 گرام ماددەی هۆشبەردا گرتووه .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، لە راگەیەندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ئاشكرای ده‌كات، شه‌وی 15ی حوزه‌یرانی 2019، مادده هۆشبه‌ره‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و پێشوه‌خته‌ش زانیاری‌یان له باره‌یه‌وه هه‌بووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەران، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوونێکی زۆر و رووبەڕووبوونەوە لە نزیك شارۆچکەی حاجی ئۆمەران، توانیان دەست بەسەر بڕی 48 کیلۆ 700 سەد گرام ماددەی هۆشبەردا بگرن، كه لە جۆری هێرۆیینه.
