ئه‌ڵمانیا: له داهاتوودا وه‌ك هاوبه‌شێكی متمانه‌پێكراوی كوردستان ده‌مێنینه‌وه
"سه‌رۆكی هه‌رێم و حكوومه‌تی داهاتوو دوو مه‌رجی گرنگن بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا"
K24- هه‌ولێر:
هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا دووپاتی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی له داهاتووشدا وه‌ك هاوبه‌شێكی راسته‌قینه‌ی باوه‌ڕپێكراوی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌مێنێته‌وه.
له نامه‌یه‌كدا به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستبه‌كاربوونی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان، هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی كرد و دووپاتی كرده‌وه، ئه‌ڵمانیا وه‌ك هاوبه‌شێكی راسته‌قینه‌ی متمانه‌پێكراوی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌مێنێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له نامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "به ناوی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ، گه‌رمترین پیرۆزباییت لێ ده‌كه‌م، به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنت وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، "هه‌ڵبژاردنی تۆ و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، دوو مه‌رجی گرنگن بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی هاوكاریی و كاری هاوبه‌ش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تایبه‌ت له بواری ئه‌منی، هه‌وره‌ها بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و تهحهددییاتانهی رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه‌وه".
ماس له به‌رده‌وامی نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "بۆتان دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌ڵمانیا له داهاتووشدا وه‌ك هاوبه‌شێكی باوه‌ڕپێكراوی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری عێراق ده‌مێنێته‌وه".
H.B