فەرمانی دەستگیرکردنی راکان جبووری دەرچوو
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک دەرچوو
K24 – ههولێر:
عارف قوربانی، رۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری سیاسی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردەوە، دادگای کەرکووک لەسەر بەهەدەردانی پارە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ راکان جبووری، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک، دەرکردووە.
ئەو رۆژنامەنووسە، چەند بەڵگەیەکی ل ەبارەی بەهەدەردانی پارە لە لایەن راکان جبووریەوە بڵاو کردووەتەوە و هۆکاری دەرکرکردنی فەرمانەکەش بۆ ئەو گەندەڵییانە دەگەڕێنێتەوە.
بەشێک لەو بەڵگانەی عارف قوربانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردوونەتەوە:




